جارێک لە سولەیمانی شێخ مەحەمەدی بەرزنجی ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1001 مشاهده
جارێک لە سولەیمانی شێخ مەحەمەدی بەرزنجی لە مزگەوتی گەورە وەعز ئەدا، ئەو ڕۆژە کۆڕی وەعز گەرم ئەبێ. شێخ مەحموودی حەفید و سەی نووری نەقیبیش لە کۆڕەکەدا ئەبن. وا ڕێ کەوتبوو وەعزی ئەو ڕۆژە لە بارەی «لوط»ەوە بوو. شێخ محەمەد ئەڵێ: هەر کەسە منداڵێکی خراپ کردبێ ڕۆژی قیامەت منداڵەکە ئەبەستن بە گەردەنی ئەو کەسەوە و ئەبێ بەو جۆرە لەسەر پردی سیرات بپەڕێتەوە!
سەی نووری نەقیب کە گوێی لەم وەعزە بوو خوڕ خوڕ ئاو بە چاویا هاتە خوارەوە. شێخ مەحموود لە تەنیشتیەوە بوو کە سەیری گریانەکەی کرد وتی: خاڵە سەیی مەگری تۆیش ئەو ڕۆژە بە پیادە نامێنیتەوە! سەی نووری لە گریان وەستایەوە و وتی: یا شێخ! لێرەشا واز لەم قسانە ناهێنی؟!