کابرایەکی مەنگوڕ هەبوو بەکری ناو بوو ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  819 مشاهده

کابرایەکی مەنگوڕ هەبوو «بەکر»ی ناو بوو. لەبەر ئەوە دڵتەڕ بوو هەموو جۆرە قسەیەکیان لێوە ئەکرد. ڕۆژێک مەلاکەیان پێی ئەڵێ: مام بەکر ئەوا کەوتینە ناو ساڵەوە. ئیتر ڕوو بکەرە خوا و تۆبە بکە؛ بچۆ حەجێکیش بکە با خوا هەموو گوناحێک بشواتەوە. ئەویش وتی: مامۆستا ڕوو لە خوا کردن باشە و هەمووی ئەکرێ بەڵام بۆ حەجەکە پارەم نییە. مامۆستاش وتی: تۆ هەر خۆتیت کەس بە شوێنتەوە نییە، خانوویەکت هەیە بیفرۆشە و بە پارەکەی بچۆ حەج بکە. ئەویش وتی: کە ئەچم بۆ ئەم حەجە یا دێمەوە، یا لەوێ ئەبم. ئەگەر هاتمەوە لە کوێ دانیشم، ئەگەر نەهاتمەوە خوا پێم ناڵێ هەی کەری کوڕی کەری سەگباب! خانووی خۆتت فرۆشتووە و هاتووی لە قنگی خانووی منا دانیشتووی؟ یاڵڵا بۆ دەرەوە؟ مامۆستا ئیتر دەمی بوو بە تەڵەی تەقیوەوە!