دەروێش ئەحمەد هەبوو خەڵکی سلێمانی بوو ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  960 مشاهده

دەروێش ئەحمەد هەبوو خەڵکی سلێمانی بوو. لە زەمانی تورکدا لە لەشکری جەمال پاشای فەتاحدا عەسکەر بوو. ڕیش و پەشمێکی بەردابووەوە. ڕۆژێک جەمال پاشای تەفتیشی عەسکەرەکان ئەکا ئەگاتە لای دەروێش ئەحمەد کە لە ڕیزی سەفەکەدایە. ئەوەستێ و دەست ئەبا بۆ ڕیشی دەروێش ئەحمەد و ئەڵێ: ئەمە چییە؟ ئەویش دەست بەرز ئەکاتەوە سەلامی بۆ بگرێ کوتوپڕ دەستەیە قاقەزی قومار لە باخەڵی ئەکەوێتە خوارەوە، ئەپەشۆکێ و ئەیەوێ قاقەز هەڵگرێتەوە کە دائەنوێتەوە قاپیێ عەرەقیش هەر لە باخەڵیا ئەبێ، ئەویشی لێ ئەکەوێتە خوارەوە. کە جەمال پاشا ئەمە ئەبینێ واقی وڕ ئەمێنێ و ئەڕوا.