وەختێ خۆی پیاوێکی تورکمان هەبوو لە کفری ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
997 مشاهده
وەختێ خۆی پیاوێکی تورکمان هەبوو لە کفری ناوی مووسا بوو سەر بە جەمیل بەگی بابان بوو بابانەکان و جافەکان تۆزە ناکۆکییەک هەبوو لەبەینیانا. داوودبەگی جاف مووسا ئەگرێ و تێر و پڕی لێ ئەدا و ئەشیەوێ بیخاتە ناو سیروانەوە. خەڵک و خوا لێی ئەپاڕێنەوە و نایەڵن و کابرا ئەگەڕێتەوە بۆ لای جەمیل بەگ و کارەساتەکەی تێ ئەگەیەنێ. جەمیل بەگ گلە ئەنێرێ بۆ کەریم بەگی فەتاح بەگ، کە برا گەورەی داوودبەگ بوو. ئەڵێ: بۆ چی لە پیاوەکەمیان داوە؟ کەریم بەگیش وەڵام ئەنێرێتەوە بۆ جەمیل بەگ و ئەڵێ: بابە ئێمە لە باتی هەقەکەی خۆتان لە مەردان بدەن، کە ئەویش تورکمانە و سەر بە ئێمەیە!