لە نەزانیان پرسی کەس و کار و عەشیرەتت ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  780 مشاهده

لە نەزانیان پرسی: کەس و کار و عەشیرەتت کێیە؟ وتی: من خۆم ناوم شەڕە، باوکم ناوی جەورە و دایکم ناوی گوناح. براکەم زۆرداری و خوشکەکەم دووبەرەکی، حەسادەت ماممە و زەبوونی خاڵمە. هەژاری کوڕمە و تەمەڵی و بێ کارەیی کچم، وێرانە و وێرانی نیشتیمانمە و خزم و کەس و کاریشم دیلی و ژێردەستەییە و پیشەم خزمەت کردنی دوژمنە و سەرمایەشم دەرد و ئازارە. هاتوچۆکردنم کوشتن و بڕینە و ماڵیشم تاریکییە. خۆراکم پاشماوەی خەڵکە و خەوم بێهۆشییە. بێداریم مردنە. ڕۆژم ڕەشی، شەوم بەندییە. دراو و پارەم کیسەی ستەمکارانە، ئەگەر بمداتێ پیاوێکی نان بدە و سەخییە، ئەگەر نەشی دا پیاوێکی عادل و بەدادە؛ دیارە منیش بەندەی ئەو کەسانەم!