قانعی شاعیر لە سلێمانی کردبوویان بە مامۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  982 مشاهده

قانعی شاعیر لە سلێمانی کردبوویان بە مامۆستای حەپسەخانە کە بچێ دەرسی دین و چاکە کردن بە حەپسەکان بڵێ و فیکری خراپە کردن لە بارەی دینەوە لە سەریان لا بدا. کوڕێکی هەبوو «کوتەک»ی ناو بوو. کوتەک پێی ئەڵێ: جا بابە تۆ بەو شێوەیە وەعز و نەسیحەتیان بکەی ئیتر بەرەبەرە حەپسخانەکە چۆڵ ئەبێ و ئیتر تۆش نانت ئەبڕی. ئەویش پێی ئەڵێ: ڕۆڵە خەمت نەبێ، وایان لێ ئەکەم هەر لەگەڵ چوونە دەرەوە، خێرا پیاوێک بکوژن و بگەڕێنەوە بۆ حەپسخانە!