شێخ مارفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی شێخ ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  813 مشاهده

شێخ مارفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی: شێخ عەلی مەلا لە دێی چنارەی وارماوا هەبوو، خزمایەتی لەگەڵ ئێمەشا هەبوو. خەتێکی خۆشی جوانی هەبوو. سمایلنامەیەکی نووسیبووەوە کەسی دەست نەکەوتبوو پیشانی بدا و ئافەرینی بۆ بکا. نیشانی دایکی دابوو، دایکیشی ئەیگرێ بە دەستەوە و زۆر بە دڵ سەیری ئەکا و ئەڵێ: یاڕەبی ڕۆڵە دەستت خۆش بێ، چەند ڕێک و پێکە ئەڵێی گۆلە تووتنە. پەنجەشی ئەکێشێ بۆ شوێنێکی و ئەڵێ: بەڵام ئا لەوێ دا «گڵمتک»گڵمتک:کەرسەکێکی تدایە. شێخ عەلی وتی کە سەیرم کرد لەو شوێنەدا ڕاست بوو غەڵەتێک لە نووسینەکەدا هەبوو.