ئەڵێن پاشایەک سێ ژنی هەبوو فارسێک و ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  707 مشاهده

ئەڵێن پاشایەک سێ ژنی هەبوو؛ فارسێک و کوردێک و فیتەیەک. شەوێک لە لای ژنە فارسەکە نووستبوو لێی پرسی: شەو لە چ وەختێکایە؟ وتی: بەری بەیانە. وتی: بە چیدا ئەزانی؟ وتی: گوڵ و ڕیحان بۆنی بڵاو کردۆتەوە و باڵەندەکان کەوتوونەتە ئاواز خوێندن.

شەوی دووەم لە لای ژنە کوردەکە بوو وتی: دنیا چ وەختە؟ وتی بەری بەیانە. وتی: بە چیدا ئەزانی؟ وتی: ملوانکە مرواریەکەم ئەکەوێ لە سینگم ساردی ئەدا بە سینەم!

شەوی سێیەم لە لای فیتی نووست. وتی: چ کاتە؟ وتی: بەری بەیانە. وتی: بە چیدا ئەزانی؟ وتی: گووم دێ!