مەلا سمایل ساڵێک لە زێویە وەعزی ئەخوێند...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  621 مشاهده

مەلا سمایل ساڵێک لە زێویە وەعزی ئەخوێند، لە وەعزەکەدا وتی: هەر کەسە ناوی باوە ئادەم و دایە حەوا بنووسێ و لە ماڵەکەی خۆیا هەڵیواسێ، شەیتان ڕوو ناکاتە ئەو ماڵە. هەر یەک سەر قەڵەمانەیەک بێنن تا بۆتان بنووسم.

کابرایەکی قەرەداغی لەوێ بوو هەستا وتی: مامۆستا ئەوە چی ئەفەرمووی؟ شەیتان لە بەهەشتا لە بن دەست خواوە چوو هەڵیفریواندن. ئێستە کۆ لە ناوەکەیان ئەکاتەوە لەم دوورەوە! مەلا سمایل وتی هەر وا ئیتر واقم وڕما.