کابرایەکی دزەیی بارە گەنمێکی بردبوو بۆ ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  569 مشاهده

کابرایەکی دزەیی بارە گەنمێکی بردبوو بۆ هەولێر. لە ناو شارا کەرەکەیان لێ دزی بوو، ئەویش چوو ملی کەری کابرایەکی خۆشناوی گرت هێنای باری خۆی لێنا و ڕۆیشت. کابرای خۆشناو هات وتی: ئەم کەرە، کەری منە. کابرای دزەیی وتی: هی خۆمە. خەڵک و خوا کەوتنە بەینەوە بە دزەییەکەیان وت: کەرەکەی تۆ نێرەکەر بوو یا ماکەر؟ وتی: نێرەکەر بوو. وتیان: دە ئەمە ماکەرە. وتی بەڵێ کەرەکەی منیش نێرەکەرێکی تەواو نەبوو، ئەمەش ماکەرێکی تەواو نییە؛ کە واتە هەر کەرەکەی منە!