کابرایەک هەبوو لە سلێمانی حەمەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  737 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە سلێمانی «حەمەی نازێ»ی ناو بوو، ئەم حەمەی نازێیە لەو دیوی گردەکەی «زێڕینۆک»ەوە بەرەجووتی زەوی هەبوو؛ هەموو ساڵێ ئەیکێڵا و بەوە ئەژیا. ئەم کابرایە ئەوەندە تینوو بوو بە باران، ئەگەر دنیا ئاو بیبردایە ئەو هەر ئەیوت: «ناشوکری نەبێ! ئیمساڵ باران نییە، ساڵ ساڵی پار بوو». کە ئەکەوتە ساڵێکی تر، چەشنی پێشوو بنێشتە خۆشەی بن دانی هەر ئەوە بوو، ئەیوت: «ناشوکری نەبێ ئیمساڵ باران نییە، ساڵ ساڵی پار بوو».