مەلایەک هەبوو چووە لای حاجی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
678 مشاهده
مەلایەک هەبوو، چووە لای حاجی عەبدوڵڵای کۆیە، وتی: «قوربان! بەقەرەیەک چووە ناو مەزرەعەیەک و تەخریبی هەموو مەزرەعەکەی کرد. مالکی مەزرەعە مەدییەی کرد بۆ ئەخزی حەجەرێک و حەجەرەکەی ڕەمی کرد بۆ عونقی بەقەرە و بەقەرەکە مەقتول بوو. ئەچمن مالیکی مەزرەعەکە بە دیەی بەقەرەکە ئەم لا؟ حاجی مەلاش ئەڵێ: «بە سەری خۆت ئەگەر هەڵنەستی بچی ئەم دروێنەیە لە شوێنی کە بکە لا».