وەستا بشیر مشیر ساڵێک لە بەغدا ئەچێ بۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  784 مشاهده

وەستا «بشیر مشیر» ساڵێک لە بەغدا ئەچێ بۆ سلێمانی، دوو لە کوڕەکانی لەگەڵ ئەبێ. فایەق بێکەس لێی ئەپرسێ: مامۆستا ئەم کوڕانەت ناویان چییە؟ ئەڵێ: هوشیار و شاهۆ. ئەڵێ: بڕوا ئەکەی لە بەغدا پێیان ئەڵێن: «هشام و شامل!» ئەڵێ: «ئاخر لەوێ وایان پێ ئەڵێن، بەڵام لێرە ناوم ناونەتە هوشیار و شاهۆ». ئەڵێ: «کەواتە کە چوویتە کەرکووک ناویان بنێ زەینەڵ».