کابرایەکی کورد جارێک چێشتی برنج ئەخوا چێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  524 مشاهده

کابرایەکی کورد جارێک چێشتی برنج ئەخوا، چێشتەکە زۆر گەرم ئەبێ، هەموو دەمودانی ئەسووتێنێ و ئیتر جارێکی تر ناوێرێ توخنی برنج بکەوێ! ڕۆژێک تووشی کابرایەک ئەبێ گوێدرێژێکی بە بارەوە لە پێشییەوەیە، لێی ئەپرسێ: برا باری گوێدرێژەکەت چییە؟ ئەڵێ: برنجە. «ئەڵێ: ئای بە قوربانت! لێی بکەوە ئەگینا هەر ئێستە پشتی کەرەکە ئەسووتێنێ!»