کابرایەک لە دێی سوکتە شوان بوو لە پرێکا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  534 مشاهده

کابرایەک لە دێی «سوکتە» شوان بوو، لە پڕێکا وازی لە شوانی هێنا و ڕۆیی. لە دوای سێ چوار ساڵ پیاوێکی سوکتەیی ئەچێ بۆ ئەستەمبوڵ، لەوێ چاوی پێی ئەکەوێ ئەوا کەوایەکی شیرداخی سوور و سەڵتەیەکی چۆغەی لەبەرایە. ئەڵێ: دیارە شوکر ئەحواڵت خۆشە؟ موبارەک بێ! جلی جوانت لەبەردایە. کابرا ئەڵێ: «برا! یا خوا بە میراتی کەوێ! من کەوای سوور و سەڵتەی جوانم بۆ سەربان و سەرانوێلکی سوکتە ئەویست!»