مەڵێ ئەی نازەنین بۆ شاری کۆیە کاکی ئێران هات

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1876 مشاهده
مەڵێ ئەی نازەنیناعلام بۆ شاری کۆیەاعلام کاکی ئێراناعلام هات
بفەرموو عەسکەری لەشکەرشکێنی شاهی گەیلاناعلام هات
مەڵێ عەسکەر، بڵێ سەرعەسکەری سوڵتانی دین یەعنی...
غوڵامی شاهڕاهی بارەگاهی قوتبی یەزدان هات
چییە یا ڕەب کە ناوی «کاک» ئەبەن زاهیر دەبێ شەوقم
دەڵێ بۆ زەڕڕەیێکی بێنەوا خورشیدی ڕەخشان هات
دەمێ بوو سافییا نادیدە، دڵ، بووبوو بە پەروانەت
بە کامی خۆی گەیی بیستی کە وا شەمعی شەبوستان هات
دەمێ بوو چاوەڕێی موژدەی قودوومی ئێوە بوو بێخودتخلص
خودا کردی نەسیمی پیرەهەن بۆ پیری کەنعاناعلام هات