مەڵێ ئەی نازەنین بۆ شاری کۆیە کاکی ئێران هات
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1875 بینین
مەڵێ ئەی نازەنینناوی تایبەت بۆ شاری کۆیەناوی تایبەت کاکی ئێرانناوی تایبەت هات
بفەرموو عەسکەری لەشکەرشکێنی شاهی گەیلانناوی تایبەت هات
مەڵێ عەسکەر، بڵێ سەرعەسکەری سوڵتانی دین یەعنی...
غوڵامی شاهڕاهی بارەگاهی قوتبی یەزدان هات
چییە یا ڕەب کە ناوی «کاک» ئەبەن زاهیر دەبێ شەوقم
دەڵێ بۆ زەڕڕەیێکی بێنەوا خورشیدی ڕەخشان هات
دەمێ بوو سافییا نادیدە، دڵ، بووبوو بە پەروانەت
بە کامی خۆی گەیی بیستی کە وا شەمعی شەبوستان هات
دەمێ بوو چاوەڕێی موژدەی قودوومی ئێوە بوو بێخودناسناوی ئەدەبی
خودا کردی نەسیمی پیرەهەن بۆ پیری کەنعانناوی تایبەت هات