دوو کابرای کورد هەبوون یەکێکیان خەلیلی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
737 مشاهده
دوو کابرای کورد هەبوون یەکێکیان خەلیلی ناو بوو، یەکێکیان جەلیل. بە ڕێبواری بە دەشتێکا ئەڕۆیشتن؛ سەریان لێ تێک چوو، لە دوورەوە ڕەشماڵێکی عەرەبیان بەرچاو کەوت. خەلیل بە جەلیلی وت: تۆ لێرە ڕاوەستە تا من بچم بزانم چییە؟ لێی دا ڕۆیشت. لەو کاتەدا کە سەری کرد بە دەوارەکەدا، کابرای عەرەبی خانەخۆی دەورییەکی قاوتی برای لەبەر دەما بوو، لەگەڵ ژنەکەیا ئەیانخوارد. کە چاوی بەم کابرای میوانە کەوت، بە ژنەکەی وت: «خللی جوە» یانی بیبەرە ژوورەو (واتە بیشارەوە). خەلیل کە گوێی لەم قسەیە بوو، ئاوڕی دایەوە دەستی لە هاوڕێکەی هەڵتەکاند و بانگی کرد: «هۆ، جەلیل جەلیل! پیاوەکە ئیژێ خەلیل بێژە بە جەلیلیش با بێت، دەسا بێ بێ».