مەلایەک لەسەر کانییەک دانیشتبوو کابرایە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  580 مشاهده

مەلایەک لەسەر کانییەک دانیشتبوو، کابرایەکی کورد لە قرچەی نیوەڕۆدا لە ڕێوە هات، لەگەڵ گەیشتە سەر کانی، لەسەر لەپ لێی ڕاکشا و دەمی خستە کانییەکەوە تێروپڕ ئاوی خواردەوە، مەلا وتی: ڕۆڵە جارێکی کە بەم تەرحە دەم مەخەرە ئاوەوە خراپە. وتی: قوربان بۆچی خراپە؟ مەلا وتی: بۆ عەقڵ زیانی هەیە. وتی: مامۆستا ئەقڵ چییە؟! مامۆستا وتی: ڕۆڵە لەگەڵ تۆم نییە. ئەوە جار جار لەبەر خۆمەوە وڕێنە ئەکەم، ئەگینا بە تۆم نەوت!