ساڵێک لەو کوردەوارییە دەنگ وا بڵاوببۆوە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  576 مشاهده

ساڵێک لەو کوردەوارییە دەنگ وا بڵاوببۆوە، ئەستێرەیەک هەیە ئەکەوێتە خوارەوە و دنیا وێران ئەبێ و دواییی دێت. مەلایەک هەبوو وتی: ئەم قسەیە ڕاستە، چونکە لە کتێبا دەفەرموێ: دنیا لەسەر شاخی گایە و گا لەسەر ماسییە و ماسی لەسەر ئاوە و ئاو لەسەر بایە، کە ئەستێرەکە کەوتە خوارەوە گایەکە هەڵی ناگرێ و ئەڕووخێ! وەستا ئەوڕەحمانێکی کۆیی هەبوو وتی: بە خوا مامۆستا ئەم تڕەکەڵەکە سەر ناگرێ، بەو جۆرە تۆ ئەفەرمووی، ئەستێرەکەش نەبێ هەر ئەڕووخێ!