کابرایەک هەبوو مام نادری ناو بوو زەردەواڵە ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
797 مشاهده
کابرایەک هەبوو «مام نادر»ی ناو بوو، زەردەواڵە پێی فێر بوو، زوو زوو پێوەی ئەدا، هەر وەختیش پێوەی ئەدا تا خۆی پیس نەکردایە ڕزگاری نەئەبوو! ڕوژێک زەردەواڵەیەک پێوەی دا، هیچ دەوا و دەرمان و شەخسێک نەما بە دوایدا نەگەڕێن. مام نادر ئێستا و ئەوسایش خۆی پیس ئەکرد، ئاخری کوشتی! خزم و خوا و دەرودراوسێ و عەشیرەت کۆ بوونەوە و ناشتیان و پاشان چوون سەرخۆشیان لە ماڵ و منداڵەکەی کرد و وتیان: خوا ئیمانی باتێ، ئێمە هەموو هەر ئەبێ بمرین! کوڕێکی هەبوو وتی: تو خوا خزمینە واز بێنن ئیمانی چی؟ ئەو خوا تۆزێ گووی نەدایە، ئێستا ئیمانی لە کوێ ئەداتێ.