ئەشکالی عالەم شووشەی گووناگوون
لەسەر یەکیەتی خودا (وحدة الوجود) دەدوێ
از کتاب:
دیوانی فانی
اثر:
ملا حسین فانی (1883-1983)
1 دقیقه
473 مشاهده
ئەشکالی عالەم شووشەی گووناگوون
وەک ڕژا سەریان شوعلەی ڕۆژی ڕوون
لە هەر شووشەیێ بێ کەم و زیاد
هەر عەینی شوعلەی خۆی تیا نواند
بە ڕەنگی شووشە، چ زەرد بێ چ سۆر
چ سپی، چ ڕەش، چ سەبز و چ بۆر