مەلا مەئموونی هەڵەبجەیی سواری مایینێکی لەڕ ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1003 مشاهده
مەلا مەئموونی هەڵەبجەیی سواری مایینێکی لەڕی گەڕی خارشتاوی کلک ڕووتاوە ئەبێ و ئەچێ بۆ شاری هەورامان، کە لە دوورەوە دەرئەکەوێ، بەجارێ پیاو و ژن و منداڵ بە هەڕاکردن ئەچن بە پیریەوە، یەکێ دەستی ماچ ئەکا، یەکێ داوێنی، یەکێ ئاوزنگییەکەی، یەکێ کلکی مایینەکەی!
ئەم لەو ئەپرسێ؛ ئەمە چییە و ئەو لەو. یەکێ لە یەکێکی تر، هەر ئەڵێ: نازانم.
هەتا پیاوێ ڕیش سپیی ژیر دێتە پێشەوە، لێی ئەپرسن: ئەمە چییە؟ ئەویش ئەڵێ: ئینە حەزرەتوو عەلییەن و ئانەش دوڵدوڵەن سوارەش بووين! لەدوای هەموو چشتێ لالە زۆراب دێتە پێشەوە، بە خەڵکەکە ئەڵێ: نا، نا، نا حەزرەتوو عەلی نییەن، ئینە حەمەد پاشایەنی وە ئانەش ئەسپە سعوودەنی!