پیاوێک گێڕایەوە، وتی ڕۆژێک تووشی کوڕێک ...
از کتاب:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        اثر:
                علاالدین سجادی (1907-1984)
        
             1 دقیقه
             1478 مشاهده
        
        
    پیاوێک گێڕایەوە، وتی: ڕۆژێک تووشی کوڕێک بووم سەگێکی سەمەند کردبوو، شیرێکی ڕووتی بە دەستەوە گرتبوو، لێم پرسی: برا ئەمە چییە؟ ئەم سەگە بۆ کوێ ئەبەی و چی لێ ئەکەی؟ وتی: وەڵڵا برا ئێژن سەگەکەت هار بووگە، وا منیش ئەیبەم ئەیکوژم. وتی: منیش پێم وت: خوا هەڵناگرێ ئەم سەگە هەژارە بۆچ ئەکوژی؟ هیچ نیشانەی هاری پێوە دیار نییە، ئەویش وتی: برا بم وە قوروانت، ئەوەتە هار بووگە، بێژم سەگی هارە، تۆ بێژی شەخسە، هاوماڵە دویت باوکەکانم یێژن هار بووگە، بێژم چی؟ کابرا وتی: منیش ڕۆیشتم ئیتر ڕانەوەستام قسەی تری لەگەڵ بکەم.