ژنێک دوو دۆستی هەبوو یەکێکیان ناوی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  797 مشاهده

ژنێک دوو دۆستی هەبوو، یەکێکیان ناوی جەبار بوو، یەکێکیان عەباس. شەوێک ڕێکەوت هەردووکیان چوون بۆ لای ژنە. کتوپڕ لەو وەختەدا مێردەکەی هاتەوە. ژنە لە تاوانا شاردنیەوە. لەپاشا لەگەڵ مێردەکەیا دەستی کرد بە وردە گلەیی و وتی: ئەوەم بۆ بکڕە و ئەوەم بۆ بێنە... هەر شتێکی ئەوت کابرا ئەیوت: جەبار بیدا! جەبار لەولاوە لەناو ئاخوڕەکەدا سەری ڕاست کردەوە و وتی: گشتی ئەخەی بەسەر منا؟ ئەی عەباسی ملقەوی بۆچ شتێک نەسێنێت؟!