حاجی برایم بەگی دەکە جاڕی دابوو بە ئاواییدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  692 مشاهده

حاجی برایم بەگی دەکە، جاڕی دابوو بە ئاواییدا هەرکەس نوێژ نەکا مریشکێک جەریمەیەتی، کابرایەک هەبوو «قولی»ی ناو بوو، چەند مریشکێکی بوو، دابووی بە جەریمەدا، هیچی بە دەستەوە نەمابوو، ناچار ئەچوو بۆ مزگەوت و نوێژی ئەکرد، ئەیوت: نییەتمە ئەم نوێژە ئەکەم بۆ حاجی برایم بەگ. ئەیانوت: کوڕە ئەوە بۆچ وا ئەڵێیت؟ ئەیوت: براکەم، حاجی برایم بەگ تاڵانی کردم، من نوێژ ناکەم وەزۆر نوێژم پێ ئەکا، ئەمە نوێژی ئەوە، ئاخر من باوکم نوێژی کردگە، باپیرم نوێژی کردگە. من چی و نوێژ چی؟