کابرایەک فەلا جووتیارێکی هەبوو زۆر تووڕە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  787 مشاهده

کابرایەک فەلا جووتیارێکی هەبوو زۆر تووڕە و کەللەشەق بوو، شەوێک لە زستانا چێشتی نیسکێنەیان جۆشی دابوویێ، نەیئەوێرا بە ڕاسی داوای ئاو بکات.

ئەیوت: گۆزە ئاوەکە وا لە هەیوان بە خوا ڕەنگە سارد بووبێ و ئێستا خواردنەوەی خۆش بێ. جووتیارەکەش بە ناوچەوانێکی گرژ و بە تووڕەیییەوە ئەیوت: شەوەکەی ساردە هەڵبەت ئەویش سارد ئەبێت! ئاغا وتی: ئای نسیکێنە چەند ئاوکێشە. کابرا وتی: ئەو سەگبابە - خێوە، چاری هەر ئەوەیە پیاو کەمی لێ بخوا.