تۆ ئەزانی لە وڵاتی کوردەواری لە هەر شوێن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1401 مشاهده

تۆ ئەزانی لە وڵاتی کوردەواری لە هەر شوێنێک خواردەمەنییەکی تاقانە هەیە؟ ئەگەر نەتزانیوە بیزانە کە ئەمانەن:

تووی «گەلێن»،

سرنچکی «زەنان»،

گوێزی «هەشمێز»،

مێوژی «ژاوەرۆ»،

باسوقی «شارباژێر»،

هەناری «نازەنین»،

سێوی «سەردەشت»،

هەنجیری «ڕێژاو» و «کەڵەکن»،

ترێی «سەرنوێ» و «لیڤان»،

کاڵەکی «موکریان»،

شووتی «قەڵا چواڵان»،

ناوکەکولەکەی «گڕگڕ»،

تلیاکی «کولیایی»،

برنجی «دەکە» و «ئاکرێ»،

تورشیاتی «سلێمانی»،

هەفتەبیجاڕ و پەشمەکی «سنە»،

حەوێنج و تووری «کەرکووک»،

ژێرچەنەی «کۆیە»،

یاپراخی «هەولێر»،

پیازی «قوڕوچیا»،

نۆکی «نیسکاوێ»،

کزنی «لەیلاخ»،

هەرزنی «مەریوان»،

ئاردەتووی «هەورامان»،

گەنمی «مایدەشت»،

جۆڕەشی «گەرمیان»،

بیزا و گەنمەشامی «موکریان»،

لۆکەی «شارەزوور»،

تووتنی «شاور»،

گەزۆی «بانە»،

بەڕووی «کەلیخان»،

ماستی «سنجاوی» و «نەوەڕە» و «کۆزەڕەقە»،

پەنێری «هەرکی» و «باخچە مریەم»،

ڕۆنی «لاجان»،

سالمەی «شنۆ»،

کەشک و دۆینەی «جاف»،

حەڵوای گوڵەزەردەی «ژێر دەواری بەگزادەی جاف»،

کەبابی «سابڵاخ»،

دۆی «ناراو»،

هەنگوینی «شامەترینکە»،

پەردەپڵاوی «سلێمانی»،

خورمای «مەندەلی»،

نانی «لەیلاخ»،

ترۆزی چەمیلەی «دهۆک»،

بەهێی «دەرەبەیان»،

هەڵووژەی «نایسەر»،

خەیار ئارووی «تەوریوەر»،

گێلاسی «دۆڵاو»،

قارچکی «میاوەران»،

قەیسی شەمس و نووری «حەسەناوا».