حاجی قادری مەحوی برایمی شاتری مەڕ و ماڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  868 مشاهده

حاجی قادری مەحوی برایمی شاتری، مەڕ و ماڵاتێکی ئێجگار زۆری بوو. لە بەهارانا کە مەڕ ئەزا، بە جارێ دوو هەزار مەڕ و بەرخ ئەڕژانە یەک؛ ئەبوو بە قاڕە و باڕەیەک ئەو سەری نەبێتەوە. گەلێ جاری وا ئەبوو لە ناو ئەم هەموو ماڵاتەدا بەرخێک بەر دایکی خۆی نەئەکەوتەوە و لەو ناوەدا دەستی ئەکرد بە باڕەباڕ. حاجی لە ناو دەوارەکەدا دائەنیشت، هەر ئەوەندە بوو گوێی لە دەنگەکە بوو، ئەیزانی ئەمە چ بەرخێکە و هی چ دایکێکە. بانگی ئەکرد ئەیوت: ئەوە فڵانە بەرخە و هی فڵانە مێیە، بچن بیگرن و بیخەنەوە بەری.