فەقێیەکی قۆشمە ئەچێتە لای ژنێک، داوای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1187 مشاهده

فەقێیەکی قۆشمە ئەچێتە لای ژنێک، داوای ساجی لێ ئەکا، ئەڵێ: توخوا خۆشکێ ساجەکەتانم بدەنێ نەختێ نانی پێ ئەکەین و بۆتان دێنمەوە. ژنەش کۆشی هەڵئەداتەوە و شتە ڕەشەکەی بۆ دەرئەخا، ئەڵێ: ئەوەتە بیبە! فەقێش دەستکاوانەکەی خۆی دەرئەخا و ئەڵێ: توخوا خۆشکی قوڵفەکەی بکە بەو سنگەدا، با دەستنوێژەکەم نەشکێ!