شێخ ڕەزای تاڵەبانی، لە دیوەخانی سەید...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  684 مشاهده

شێخ ڕەزای تاڵەبانی، لە دیوەخانی سەید عەبدوڕەحمان نەقیب، لە بەغدا ئەبێ و نان دائەنێن. لەگەڵ نانەکەدا پڵاویش دائەنێن، بەدەم نان خواردنەوە قسە ئەکەن. دوکتۆرێکی هیندیش لەسەر سینییەکە ئەبێ، قسە لەوەوە ئەکا کە گیا و دار و دەوەن ڕۆنی لێ ئەگیرێت و ڕۆن و زەیت هەیە. شێخ ڕەزا ئەڵێ: من بڕوا بەم قسەیە ناکەم. دوکتۆرەکە ئەڵێ: چۆن بڕوا ناکەی؟ ئەمە بە تاقیکردنەوە دەرکەوتووە کە وایە. شێخ ڕەزاش ئەڵێ: منیش بە تاقیکردنەوە ئەزانم کەوا نییە، ئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بوایە، ئێستا ئەم برنجەی ماڵی نەقیب ڕۆنی تیا ئەبوو!