سواڵکەرێک چووە لای کابرایەک وتی: پوولێکم...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  525 مشاهده

سواڵکەرێک چووە لای کابرایەک وتی: پوولێکم بەرێ بۆ خوا. وتی: چی چی؟ وتی: پوولێکم بەرێ بۆ خوا. وتی: کە واتە تۆ بڕۆ من خۆم چاوم پێ ئەکەوێ!