کابرایەک مەڕێک لە شوێنێک ئەدزێ و ئەیباتە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
767 مشاهده
کابرایەک مەڕێک لە شوێنێک ئەدزێ و ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە، لەوێ بە ژنەکەی ئەڵێ: ئەچم بۆ شار ئەیفرۆشم و پارەکەی ئەدەم بە شتوومەک. مەڕ ئەداتە پێش و دێت بۆ شار. لە نیوەی ڕێگەدا مەڕەکەی لێ ئەدزن! ئەویش ئیتر بە دەستی خاڵی ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ژنەکەی لێی ئەپرسێ: مەڕەکەت بە چەند فرۆشت؟ ئەڵێ: وەڵڵا ژنەکە فرۆشتمەوە بە مایەکەی خۆی.