کابرایەک ئەچێتە شاری کۆیە، هەژار ئەبێ...
کابرایەک ئەچێتە شاری کۆیە، هەژار ئەبێ، دەست ئەکا بە توور فرۆشتن. ڕۆژێک لە کۆڵانێکا بانگ ئەکا «های توور بە نان، بە پارە، بە برنج، بە ساوەر، بە نۆک، بە ترخێنە، بە نیسک، بە ماش». وا ڕێ ئەکەوێ گەلێ لە پیاو ماقووڵی شارەکە لە ماڵی پاوێکی گەورە دانیشتبوون، گوێیان لە توور فرۆشتنی کابرا ئەبێ، بانگی ئەکەنە ژوورەوە. ئەیانەوێ سەر بخەنە سەری، ئەپرسن: «توورەکەت بەچی ئەدەی؟» ئەڵێ: «بە هەموو شت». ئەڵێن: «بە گووی ئەدەی؟» ئەڵێ: «ئەگەر بە کێری خۆم دەری بێنم، بەڵێ».
یەکێکیان لێی ئەپرسێ: تۆ خەڵکی کوێیت و ماڵت لە کوێیە؟ ئەڵێ: سولەیمانی و ماڵیشم لە گەڕەکی هۆڵییە. ئەڵێ: ئەرێ ڕاستە ئەڵێن ژنی «هۆڵی» هەموو لەبەر دەرگا بەبێ سەرپۆش دائەنیشن تەشی ئەڕێسن و بنێشت ئەجوون؟ هەر پیاوێ بە بەردەمیانا بڕوا تەماشای ئەکەن! کابرا ئەڵێ: بە خوا قوربان ڕاستە، زۆر بێشەرمن، ئەڵێی لە ئاوی حەمامۆککانییەکە لە کۆیەیان خواردۆتەوە!