جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە دیوەخانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  704 مشاهده

جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە دیوەخانی «ڕەزاخانی والی زادە» دائەنیشێت، والی لێی ئەپرسێت: مامۆستا! ڕاست ئەکەن سوختە دەست بۆ ژنی مامۆستایان ئەبەن؟ ئەویش ئەڵێ: بەڵێ ڕاستە ئەگەر ژنەکە ڕازی بێ! والی قسەکەی پێ خۆش ئەبێ نەوازشێکی زۆری لەگەڵ ئەکا.