دێکانی بەری سیروان، ڕۆژێک داریان بۆ ماڵی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  527 مشاهده

دێکانی بەری سیروان، ڕۆژێک داریان بۆ ماڵی وەسمان پاشا ئەهێنا، کابرایەکی زۆر کوڵەبنەی کەلە قەوی گوێدرێژێکی کولەکەی بار کردبوو، یەکلەیەکی گزگلتر بوون، پاشا کابرای جوجەی گل دایەوە، چاکەت و پانتۆڵێکی ڕاویان بۆ کرد و فێسێکی سەیریشیان نایە سەری. عەولقارێکی زۆر کەڵەگەتیش لای پاشا بوو فنجانی قاوەیان پڕ ئەکرد و ئەیانخستە سەر سینی، ئەیاندایە دەست عەولقار. پاشا بە جوجەی ئەوت: تۆ فنجانەکان یەکە یەکە لەسەر سینییەکە داگرە و بیدە بە خەڵکەکە لە دیوەخان. جوجەیش بە پەیژە نەئەگیشتە قاوەی سەر سینییەکەی عەولقار. هیچی بۆ نەمایەوە ئەوە نەبێ، چوو لە دواوە گونی عەولقاری گرت، عەولقار دانەوییەوە و ئینجا قاوەکانی لەسەر سینیەکە داگرت و دای بە میوانەکان!