کابرایەکی کورد لە سولەیمانی ئەچێتە لای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  641 مشاهده

کابرایەکی کورد لە سولەیمانی ئەچێتە لای سەرتاشێک سەری ئەتاشێ و لێئەدا لە شار دەر ئەچێ و ئەچێتەوە بۆ ماڵی خۆی، ئەڕوا تا ئەگاتە سەر گۆیژە، لەوێ پیاوێکی خێڵەکەی خۆیان - کە لە لای ڕان بوو - تووشی ئەبێ، لێی ئەپرسێ: حەمە مرا! ئەوە سەرت تاشیگە؟ ئەڵێ: ئا. ئەڵێ: ئاگات لێ وو تیف تیفەکەی چەند خۆش وو؟ ئەڵێ تیف تیفەی چی؟ ئەڵێ: کورە ناشێ کاورا تیف تیفەی بۆ لێ نەداوێتی؟ ئەڵێ: ناوەڵڵا برا هەر ئەوەندەو تاشی و وتی: هەڵسە بڕۆ. وتی: کەواسە برا هیچ خۆشیەکت نەچێشتگە!

ئینجا کابرا قوشقنە قەوەت لێئەدا لەسەر گۆیژەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سولەیمانی و ئەچێتەوە لای سەر تاشەکەی ئەڵێ: برا تیف تیفەکەت نەداگە، کوچکی تۆی لێ نەوارێ! بەچکە شاری، تۆ بۆچ ئەمەندە بێ فەڕی. ئاخر نایێژی وە بێ تیف تیفە خوا چۆن قولیەسی؟!