لە خێڵێکی کوردی گەڵاڵی لەو کوردەوارییە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  609 مشاهده

لە خێڵێکی کوردی گەڵاڵی لەو کوردەوارییە ڕۆژێک دەنگوباسی جەژن بوو. زەلامێکیان نارد بۆ دێیەکی دراوسێیان بزانێ جەژنە یا جەژن نییە! کابرا چوو تەماشی کرد وا لە خانوویێکدا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە، کابرایەکی سەرسپی لە لای سەروویانەوە دانیشتووە. ئەو شتێک ئەڵێ و ئەوان بۆی ئەسێننەوە. تومەز ئەمە مەلایە و تەکبیری جەژن دائەدا! کابرای کوردە ئیتر هیچ دەنگ ناکاو ئەگەڕێتەوە دواوە، لێی ئەپرسن چی بوو؟ ئەڵێ:

کورە یێژم چی بوو کۆچکی تۆی لێ نەوارێ! لە خانگەکە پیاگەلێکی فرە دانیشتبوون، کاورایەکی سەر چەرمگیان تیا وو، هەر ئەو ئەگەفی و ئەوان ئەگەفین، بەڵام گوی نەنکی ئەخوا گەفەی ئەو گەفەی ئەوان ناوڕێ ئێستا خواردگیانە!