کابرایەکی کورد ژنێکی زۆر تووڕەی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  671 مشاهده

کابرایەکی کورد ژنێکی زۆر تووڕەی هەبوو ئەمیش زۆری لێ ئەترسا، هەموو ڕۆژێ گۆشتی ئەکڕی و بە ژنەکەی ئەوت: بیکە بە «کەشکەک». ڕۆژێک ژنەکە وتی: پیاوەکە! ئەوا هاوین هات ئیتر کەشکەک ناخورێ و جارێکی کە داوای کەشکەک مەکە، ئەگەر دەفعەیەکی کە، ناوی کەشکەک بێنی خراپت پێ ئەکەم. بە رێکەوت ڕۆژی دوایی کابرا گۆشتێکی قەڵەوی هێنابۆوە، ژنەکە وتی: بیکەم بە چی؟ کابرا هیچ قسەی نەکرد چوو پەیژەکەی نا بە گوێسوانەکەوە و سەرکەوتە سەربانەکە، ئینجا لەوێوە بانگی کرد: ساوەڵڵا کەشکەک و کەشکەکیش!