کابرایەک ئەچێتە لای قازییەک - کە لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  735 مشاهده

کابرایەک ئەچێتە لای قازییەک - کە لە دیوەخانی حوکما دانیشتبوو - وا دیارە ئەم کابرایە زۆر بە شوێنیا گەڕابوو! کە چوو لەوێ چاوی پێکەوت وتی: قازییە فەنی! ئەوە تۆ لە کوێیت؟ وتی: لە بەینی تۆ و دیوارەکەم؟ وتی: گوێم لێ بگرە. وتی: بۆ گوێ گرتن دانیشتووم! وتی: ژنێکم مارە کردووە. وتی: بە خۆشی و بە کامەرانی. وتی: ماڵی باوانی مەرجیان لەگەڵ کردووم کە نابێ کچەکەیان لا دەر بکەم. وتی: باشە مەرجەکە بە جێ بێنە. وتی: ئێستا ئەمەوێ لایان دەرچم. وتی: ئەی مەرجەکەت چی لێ ئەکەی؟ وتی: مەرج و شت نازانم هەر ئەڕۆم. وتی: خوات لەگەڵ! وتی: ئاخر کێشەکەمان ببڕێنەوە. وتی: بڕیمەوە. وتی: حوکمت بە سەر کێدا دا؟ وتی: بە سەر کوڕی دایکتا. وتی: بە شایەتی کێ؟ وتی: بە شایەتی کوڕی خوشکی خاڵت!