حەبیبوڵڵا خانی باوەجانی، ئەنێرێ بۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  858 مشاهده

حەبیبوڵڵا خانی باوەجانی، ئەنێرێ بۆ عەشرەتێک مەشکە دۆ بەرنە سەر کانییەکەی «ناراو» - کە ئەم شوێنە هاوینە هەواری «قوایی و باوەجانی»یە - کابرایەکی باوەجانی سواری کەرێک ئەکەن و مەشکە دۆی لە پێش دائەنێن، لە ڕێگە مەشکە «پشکی» بەر ئەبێ، کابرا کێری خۆی ئەخاتە کونەکەیەوە و ئەڕوا تا ئەگاتە سەر هەوار، ئەڵێن دابەزە. ئەڵێ دانابەزم تا ئەچمە بەردەمی خان. ئەڵێن کوڕە دابەزە، تۆ بۆ ئەوەندە شێتی! ئەڵێ: کەرانگاکەی گاگینە، چشۆکەن بۆ کەرە کەوەی دایکی کەران، کێرم پشکی مەشکەیە ناتوانم داوەزم!