دوو ژن پێکەوە هەویریان ئەشێلا، هەروا بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  865 مشاهده

دوو ژن پێکەوە هەویریان ئەشێلا، هەروا بە دەم قسەوە یەکێکیان لەوی کەیانی پرسی چەند شووت کردووە؟ ئەویش وتی:

ئیسک و میسک و مستەفا
حافە و جەمشید و بولوەفا
هەباس و هەیاس و میرتەوراس
گۆرانە هیزەی مێشک کاس
نۆ لەم هۆزی، نۆ لەو هۆزی
یەک لە بەر هەتاو خۆی ئەدۆزی
چنگم لە هەویرە،
هەر هێندەم لە بیرە!