کوڕە کوێخایەکی کورد ئەیخوێند، مەلاکە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1241 مشاهده

کوڕە کوێخایەکی کورد ئەیخوێند، مەلاکە فێری حیسابی کردبوو. ئێوارەیەک باوکی لێی ئەپرسێ: ڕۆڵە فێری حیساب بووی بۆ باوکت؟ وتی: بەڵێ. باوک وتی: ئادەی بزانم. وتی: هەستون دەوار یەکە، چاکڵەی گوریس دووە، سێپای مەشکە سێیە، دوو چاکڵە بە قەنگی یەکەوە چوارە، کوچەڵە پێنجە، دەستە دووی جوتیار شەشە، لنگەوژوور حەوتە، لنگەوخوار کەوتوو هەشتە، سەرمێکوتەی ناو ئاو نۆیە، هەستونێک کوچەڵەی لە پێشەوە دانرابێ دەیە.