مەحموود پاشای جاف لە باخەکۆن لە دیوەخان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1543 مشاهده

مەحموود پاشای جاف لە «باخەکۆن» لە دیوەخانی شێخی حیسامەدیندا پێکەوە دائەنیشن، لەو وەختەدا زابتێکی ئەفەندییش دێتە دیوەخان و مەحموو پاشا ئەیناسێ و بە شێخی ئەناسێنێ و ئەڵێ: یا شێخ ئەمە لە مەکتەب خوێندوویەتی و بووە بە زابت، با ئێمەش منداڵەکانمان بخەینە مەکتەب و فێری خوێندەواری ببن. ئەوان لەم قسەیەدا ئەبن ئەفەندییەکە هەڵئەستێ و ئەچێ تۆزێ لەولای ئەوانەوە بە پێوە دەست ئەکا بە میز کردن! شێخ حیسامەدین ئەڵێ: پاشا ئەمەیە مەکتەبێ کەوا تۆ ئەوەندە بە تانوپۆیا ئەچی؟ مەحموود پاشاش ئەڵێ: یا شێخ ئەگەر لە مەکتەب نەیخوێندایە میزەکەی ئەکرد بە سەروچاوی ئێمەدا...