پیرێژنێکی کورد هەبوو لە ژوورەکەی خۆیا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1927 مشاهده

پیرێژنێکی کورد هەبوو لە ژوورەکەی خۆیا لە بەر قاپییەکە خەریک بوو دووخی ئەڕست، وردەوردە بە دەمییەوە لەنگەرییەک قاوتیشی لە تەنیشت خۆیەوە دانابوو، بە لوێچ ئەیکرد بە دەمیا، بەڵام بای ئەهات نەیئەهێشت تۆزێ لێی بچێتە دەمییەوە. کابرایەک بەوێدا تێپەڕی، لێی پرسی پوورە فەرخی ئەوە چی ئەخۆی؟ وتی: بەخوا برام تا ئەم بایە لەم کونەوە بێت هیچ!