شەوێک لە نیوە شەوا کابرایەک بە کۆڵانێکا...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1657 مشاهده
شەوێک لە نیوە شەوا کابرایەک بە کۆڵانێکا ئەڕواتەوە بۆ ماڵی خۆی، تەماشا ئەکا زەلامێک دیواری ماڵێک ئەکەنێتەوە. کابرا ئەپرسێ: کوڕە کابرای کوردە! ئەوە چی ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: دەهۆڵ لێ ئەدەم! ئەڵێ: ئەی بۆچ دەنگی نایە؟ ئەویش ئەڵێ: بەیانی گوێت لە دەنگی ئەبێ!