ژنێکی مەنمی کوڕێک و برایەک و مێردێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1620 مشاهده

ژنێکی مەنمی کوڕێک و برایەک و مێردێکی ئەبێ هەر سێکیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ئەگیرێن و فەرمانی خنکاندنیان ئەدرێ. ژنەکە لەبەر «دار قەواخ»ەکەدا - کە بۆ ئەوان هەڵخرابوو - ئەوەستێت و بێهۆش ئەکەوێ، حاکم ئەنێرێ ئەیهێنن. ئەڵێ: ژنەکە یەکێ لەم سێ کەسەت پێ ئەبەخشم، جا بۆ خۆت یەکێکیان هەڵبژێرە. ژنە خێرا ئەڵێ براکەم.

حاکم ئەڵێ بۆچ براکەتت هەڵبژارد؟ کوڕ بەو خۆشەویستییە و مێرد بەو نازدارییە گوێت نەدانێ؟ ئەویش ئەڵێ: جەنابی حاکم! سبەینێ ئەچم مێردێکی تر ئەکەم، ئەوە مێردەکەم. کوڕێکیشم ئەبێ ئەوەش کوڕەکەم، بەڵام تازە باوک و دایکم زیندوو نابنەوە برایەکی ترم بۆ بێنن! حاکم کە گوێی لەم وەڵامە ئەبێ هەر سێکیانی پێ ئەبەخشێ.