مەحموودی نادری شاتری هەبوو، منداڵی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1844 مشاهده
مەحموودی نادری شاتری هەبوو، منداڵی نەئەبوو، لە دەمەدەمی پیرییدا ژنێکی تری هێنابوو، دوو کوڕی بوو، لێیان پرسی: خاڵە مەحموو منداڵت هەیە؟ وتی: بەڵێ دوو کوڕم هەیە، بەڵام داخی گرانم دایکیان ئەگێن، لەوانە نین دایکی منداڵی خەڵکی بگێن! مەبەستی ئەوە بوو کە پیرە و ئەمرێ و دایکیان مێرد ئەکاتەوە.