کە تاڤگەی خوێناو لە سنگی کەژا

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  770 مشاهده
کە تاڤگەی خوێناو لە سنگی کەژا
پەڕەی دڵانی کوردی تێڕژا
گوللەیەک دڵی گەرمم ئەپێکێ
هەر کە قەترەی خوێن لە سنگم ڕژا
گۆڵ لەبەر پێما ئەگەشێتەوە
لە سنگی منا ڕۆژ ئەبێتەوە