کاتێ دیم ئەسرین لە تەختی ڕووتا

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  572 مشاهده
کاتێ دیم ئەسرین لە تەختی ڕووتا
وەک پشکۆی گەشی ئاگر ئەسووتا
هەزاران مەشخەڵ لە دڵما ڕوا
دوا پەردەی سامی بەر چاوم پوا
دایە گیان مەگری ئەو چەکەم بەرێ
سنگم یا گوللە، یا ئاڵا ئەگرێ